ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی رەتکراوەی بارسێلۆنا روو لە ریال مەدرید دەکات

جۆزێ یاریزانەکەی بەدڵە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت یاریزانێکی رەتکراوەی بارسێلۆنا کە نزیکەی ساڵێکە میدیاکانی تەنیوە، لە کۆتاییدا روو لە ریال مەدرید بکات.

داهاتووی ئالیساندرۆ باستۆنی هێشتا نادیارە، بەڵام لە یەکێک لە سەیروسەمەرەکانی تۆپی پێدا، دوای ئەوەی ناوی بە بارسێلۆناوە بەستراوەوە، ئەو دڵە بەرگرییە ئیتاڵییە تەمەن 27 ساڵە لە کۆتاییدا پێدەچێت روو لە یانەی ریال مەدرید بکات و بەگوێرەی رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت، جۆزێ مۆرینیۆ سەرسامە بە ئاستی ئەلیساندرۆ باستۆنی.

باستۆنی بە ئەگەری واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا دڵخۆش بوو، بەڵام حەزی یانە کاتالوونییەکە کەم کەمە سارد بووەوە و لە کۆتاییدا ناوی ئەو یاریزانەیان بەهۆی ئەو نرخە بەرزەی کە ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی داوای دەکرد (70 ملیۆن یۆرۆ) رەتکردەوە. ئەمەش لەپاڵ پێویستیی یانەکە بۆ وەبەرهێنانی گەورە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکدا، دوای ئەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

ئالیساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان

ئێستا بەگوێرەی سەرچاوەکە، دەرگایەکی دیکە بۆ باستۆنی کراوەتەوە، کە ئەویش ریال مەدریدە. لە راستیدا، خودی یاریزانەکە بە لایککردنی پۆستێکی ئینستاگرام دەربارەی گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید، گومانەکانی زیاتر کرد. هەروەها دەگوترێت باستۆنی لەلای راهێنەرە پۆرتوگالییە بەهایەکی بەرزی هەیە.
راستییەکە ئەوەیە کە چاوەڕوانی گۆڕانکاریی گەورە لە هێڵی بەرگریی بێرنابیۆدا دەکرێت. دانی کارڤاخال و دەیڤد ئالابا بڕیارە یانەکە بەجێبهێڵن، لە کاتێکدا داهاتووی فران گارسیا، فێرلان مێندی و راوول ئاسێنسیۆ هێشتا نادیارە. یانەکە پێویستییەکی بەپەلەی بە دڵێکی بەرگریی نوێ هەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵێکی بەرگری، کە لە وەرزی رابردوودا بەهۆی پێکانەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button