ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ڤالێنسیا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتەی لالیگای ئیسپانیا ڤالێنسیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا دوو هەفتەیە بووەتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا و بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک بووەتە پاڵەوان.

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا 37 یاریی كردووە 31 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و پێنج یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 94 خاڵ لە ریزبەندی پێشەنگی لالیگای ئیسپانیا دێت.

ڤالێنسیا ئامانجی گەیشتنیەتی بە پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی وەرزی داهاتوو.

لەم وەرزەی لالیگادا 37 یاریی كردووە 12 یاریی بردووەتەوە دە یاریی یەكسان بووە 15 یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤالێنسیا بەبێ لویس گایا، لۆكاس بێلتران، كۆپیتی و ساراڤیا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال، فێرمین لۆپێز و فرێنكی دی یۆنگ رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤالێنسیا

دیمیترێڤسكی

كۆرێیا، نونێز، تارێگا، ڤازكوێز

ریۆخا، ئوگرینیچ، رۆدریگێز، لۆپێز

دورۆ، گوێرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

ئێریک گارسیا، ئاراوخۆ، مارتن، كانسێلۆ

پێدری، بێرنال

رافینیا، ئۆلمۆ، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button