ئیتاڵیاگرنگترین

سێسک فابریگاس وێستگەی داهاتووی نیکۆ پاز ئاشکرا دەکات

فابریگاس پلانەکەی ئینتەر میلان تێکدەدات

Yariga App

یاریگا –

سێسک فابریگاس، راهێنەری یانەی کۆمۆ، سەبارەت بە داهاتووی ئەستێرە درەوشاوەکەی تیپەکەی، نیکۆ پاز، وەڵامێکی توندی بەرپرسانی ئینتەر میلانی دایەوە و پەیامێکی روونی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی و ریال مەدرید کرد.

پاز دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی باوەڕپێنەکراو لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ کۆمۆ، سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەورووپای راکێشاوە کە دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پەلکێشی بکەن، بەتایبەت یانەی ئینتەر میلان کە جێگری سەرۆکی یانەکە، خافیێر زانێتی، بە فەرمی ئارەزووئ خۆی بۆ گواستنەوەی دەربڕیبوو.

زانێتی پێشتر رایگەیاندبوو؛

من زۆر حەزم لە شێوازی یاریی نیکۆ پازە. باوکی ئەو هاوژووری من بوو لە مۆندیالی 1998، دیارە یانە گەورەکانیش هەمیشە داوای یاریزانی گەورە دەکەن.

بەڵام فابریگاس بە خێرایی و بە توندی وەڵامی دایەوە و گوتی؛

نیکۆ پاز ناچێتە ئینتەر، نە بۆ ئەوێ و نە بۆ هیچ یانەیەکی دیکە. گەرەنتی ئەوە دەکەم؛ نیکۆ وەرزی داهاتوو یان لە ریال مەدرید یاریی دەکات یان لە کۆمۆ، هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە.

نیکۆ پاز و سێسک فابریگاس

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەسەر شێوازی گرێبەستی یاریزانەکە روونکردنەوەی دا و گوتی؛

نیکۆ ئێستا بە رێژەی لە %50 یاریزانی کۆمۆیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو سەر بە پڕۆژەی ئێمەیە و تەنیا یانەیەکیش کە بتوانێت قسەی کۆتایی تێدا بکات، ریال مەدریدە. ئەگەر یەک شت هەبێت بە تەواوی لێی دڵنیابم، ئەوەیە کە ئەو هەرگیز بۆ ئینتەر یاریی ناکات.

نیکۆ پاز لەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی فابریگاس ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە؛ لە 40 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی کردووە، توانیویەتی 13 گۆڵ و 8 ئەسیستیش بکات، ئەمەش وایکردووە هاندەرانی یانەی شاهانە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بن بۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button