تەنیا راگەیاندی فەرمی ماوە؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە
شەەیتان سوورەکان هێڵی ناوەڕاست پتەو دەکەن..

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەکی ناودار یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس، ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی لەگەڵ ئاتاڵانتا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا راگەیاندی فەرمی ماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا، مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئاتاڵانتا کردووە و یانە ئیتاڵییەکە بە ئۆفەرەکە رازییە و گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ خودی یاریزانەکەش گەیشتووەتە رێککەوت و هیچ بەربەستێک لەبەردەم گرێبەستەکە نەماوە.
🇧🇷 Ederson is set to sign for Manchester United
🤝 An agreement worth €50M package has been reached with Atalanta BC.
✅ Ederson has already said “yes” to the Red Devils. pic.twitter.com/IsB7EkU3hN
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) May 22, 2026
شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە دوو ناوەڕاستکار بگوازنەوە، گرێبەستی ئێدەرسنیان یەکلایی کردووەتەوە و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەش دەدەن.
سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێدەرسن نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات، بەڵام یانە ئیسپانییەکە ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارە بە ئاتاڵانتا بدات کە داوایان دەکرد و لە گرێبەستەکە کشایەوە و رێگەی بۆ مان یونایتد خۆشکرد.
ئاتلێتیکۆ ئێستا هەوڵەکانی بۆ جواو گۆمێز، ناوەڕاستکاری وۆڵڤز دەستپێکردووە، کە مان یونایتدیش چاوی لەسەر هەمان یاریزانە.
ئێدەرسن لە هاوینی 2022 سالێرینتانای ئیتاڵی جێهێشت و بە 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 180 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.
ئەو ناوەڕاستکارە 26 ساڵانییە بە درێسی ئاتاڵانتا یەک نازناوی بردووەتەوە و لە وەرزی 2023/24 بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.



