نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی فابیان شار دەکات
راهێنەر داوای مانەوەی دەکات

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی فابیان شار، بەرگریکاری سویسری دەدات.
فابیان شار لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد بەسەردەچێت، یانەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام رۆڵی لە یانەکە کەم دەبێتەوە وەکوو یاریزانێکی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئێدی هاو، راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە داوای مانەوەی ئەو بەرگریکارە 34 ساڵانییە دەکات و هیواخوازە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
قسەمان لەگەڵ فابیان شار و بریکاری کارەکانی کردووە، هیوادارین بە ئۆفەرەکەمان رازیبێت، چونکە یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە و دەمانەوێت بمێنێتەوە.
شار لە هاوینی 2018 دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونای ئیسپانی جێهێشت و بە 4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد. بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 6 ملیۆن یۆرۆیە،
فابیان شار لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 251 یاریی بۆ نیوکاسڵ یونایتد کردووە، 22 گۆڵی کردوو و 10 گۆڵی دروستکردووە، لە 2025 نازناوی جامی خولی ئینگلتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
🚨 ✍🏼 Newcastle have offered Fabian Schär a new contract — and are hopeful he will sign it.
💴 The 34-year-old has been offered reduced terms, and will need to understand his role in the group moving forward.
Eddie Howe: 🗣️ “We’ve spoken to Fabian and his agent, and we are… pic.twitter.com/ebNQob6Ipf— Keith Downie (@SkySports_Keith) May 22, 2026



