ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوایین پەرەسەندن؛ بایرن میونشن لە ترسی بارسێلۆنا هەنگاوەکانی گواستنەوەی گۆردن خێرا دەکات

وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی بایرن بۆ گۆردن ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی چڕتر کردووەتەوە و بە فەرمی گرێبەستێکی درێژخایەنی پێشکەش بە ئانتۆنی گۆردن، هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ یونایتد کردووە.

 فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن وردەکارییە داراییەکان و مووچەی ساڵانەی بۆ گۆردن و بریکارەکەی روونکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، پڕۆژەی بایرن بۆ گۆردن بریتییە لە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ورز، سەرەڕای گرنگیپێدانی چەندین یانەی دیکەی گەورە، لەنێویاندا بارسێلۆنا، وا دەردەکەوێت یاریزانەکە ئارەزووی پۆشینی درێسی یانە باڤارییەکە بکات و لەسەر مەرجە کەسییەکان نەبێت.


هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەنیا بەربەست کە لەبەردەم گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە مابێت، گەیشتنە بە رێککەوتن لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ. بایرن میونشن نایەوێت لەو بودجەیەی بۆ گۆردنی دیاریکردووە زیاتر خەرج بکات.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بەرپرسانی یانە باڤارییەکە لە هەمان کاتدا لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە لە گفتوگۆدان، وەکوو پلانێکی جێگرەوە ئەگەر هاتوو دانوستانەکان لەگەڵ نیوکاسڵ گەیشتنە بنبەست.

دوایین پێشهات؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار کۆدەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button