جیهانگرنگترین

لویس ئێنریکی باشترین راهێنەری مێژوو دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی، کە خۆی بە یەکێک لە راهێنەرە سەرکەتووەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت، ناوی باشترینی مێژووی ئەو بوارە ئاشکرادەکات.

راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011-2012 وەک پیشەگەرێک هاتە نێو کایەکەوە کاتێ پۆستەکەی لەگەڵ رۆما وەرگرت. پاشان سێڵتا ڤیگۆ و دواتر بارسێلۆنای تاقیکردەوە کە لەگەڵ ئەو یانە کەتەلۆنیە کە خۆیشی وەک یاریزانی ساڵانێکی زۆر یاریی بۆکردوون، وەک را‌هێنەر لە ماوەی تەنها 2014-2017 توانی 9 نازناوی جیاواز بچنێتەوە کە تێیدا چامپیۆنزلیگ و دووجار لالیگا بوو. ئەوە پێش ئەوەی لە دوو ماوەی دواتردا پۆستی هەڵبژاردەکەی وەربگرێت.

ئێنریکی کە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردووە کاتێک بۆ یەکەمین جار پاریس سانجێرمانی لە مێژووی یانە فەڕەنسیەکەدا کردە خاوەنی نازناوەکە، ئەم وەرزەش گەیشتووەتە فیناڵی جامەکە و 30ی ئەم مانگەر لە بوداپێست رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە. لە نوێترین لێدوانیدا لە کاردانەوەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆشتنی پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی کە چەند رۆژێکە میدیای ئینگلیزی ئاشکرایکردووە و خودی پێپ هێشتا جەخت لەسەر مانەوەی دەکات، ئێنریکی وتی

هێشتا باوەڕ بەوە ناکەم. باوەڕناکەم کە بڕوات. هیچ زانیارییەکم نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە لەگەڵ یەکتردا (گواردیۆلا) قسەدەکەین، قسە لەسەر تۆپی پێ ناکەین. بەڵام هێشتا باوەڕناکەم کە بڕوات. ناشمەوێت باوەڕ بەخۆم بهێنم کە دەڕوات. من دەمەوێت بۆ چەندین ساڵیتر لەوێ بمێنێتەوە. حەزدەکەم لە باشترین ئاستدا بمێنێتەوە. چونکە ئەو نموونەیە، چونکە بە بۆچوونی من گواردیۆلا باشترین راهێنەری مێژووە. نەک تەنها لەبەر ژمارەی نازناوەکانی کە بردوونیەتیەوە، ژمارەی نازناو چیە؟ بەڵکوو لەبەر بیرۆکەکانی، کە چۆن ئاڕاستەی دەکات و چۆن تۆپی پێ دەگۆڕێت.

ئێنریکی لە درێژەی وەسفەکانیدا بۆ گواردیۆلا، نموونەیەکی لە تاکتیکی هاونیشتیمانیەکەی هێنایەوە کە هەمووان چاوی لێدەکەن و لاسایی دەکەنەوە

ئەو باشترینی مێژووە لەبەر ئەو هۆکارانەی وتم. چۆن دەوێریت دڵی بەرگریی یاخود بەرگریی لاکان بنێریتە قووڵایی. جارێک دڵی بەرگریی دەنێرێتە سەر گۆڵەکان، دوای ئەوە هەمووان کۆپی بیرۆکەکەی دەکەنەوە. چەند کەسێکی کەم ئەو توانایەیان هەیە. بۆیە لای من، پێپ ژمارە یەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button