یاریگا

مانچستەر یونایتد بیر لە دێمبڵی دەکاتەوە لە بری گواستنەوەی سانچۆ

یاریگا- مانچستەر یونایتد نیازی خۆیان گۆڕیوە سەبارەت کڕینی جۆدان سانچۆ و لە ئێستادا بیر لە جێگرەوەی ئەو بژاردەیە دەکەنەوە.

پاشگەزبوونەوەی مان یو لە سانچۆ، دوای ئەوە دێت کە دۆرتمۆند نایەنەوێت لەو نرخە کەمتر (120 ملیۆن یۆرۆ) گفتوگۆ لە بارەی فرۆشتنیەوە بکەن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “زە ئەتڵەتیک” مانچستەر دەیەوێت سوود لە دۆخی نێوان بارسا و عوسمان دێمبڵی بببین کاتێک کە یانە کەتەلۆنییەکە بە نزیکەی تەواوەتی ڕوون بووەتەوە نایەوێت پشت بە تواناکانی یاریزانە فەڕەنسییەکە ببەستێت بە شێوەی سەرەکی.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە دێمبڵی لە نرخەکەی کەم کردۆتەوە و ئاسانکاریی دەکات لە گفتوگۆکاندا لە پێناو هەرچی زووە بۆ کۆتایی هێنانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا. کارگێڕی یانەی مانچستەریش لای خۆیەوە بیرکردنۆیان چڕ کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button