ئه‌وروپائیسپانیا

عوسمان لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت

یاریگا
عوسمان دێمبێلی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ دەکرێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە خوان لاپۆرتا سەرۆکە نوێیەکەی بلاوگرانا، لەگەڵ هاوکارەکانی پرۆژەی نوێ کردنەوەی گرێبەستی بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەیان کار لەسەر دەکەن و پێدەچێت یەکەم کەسیش هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بێت و بەم زوانەش چاوەڕێ دەکرێت گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

عوسمان مانگی ئابی ساڵی 2017 بەرامبەر 135 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بارسێلۆنا و تاوەکو ئێستا لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 107 یاریی کردووە و 27 گۆڵ 20 ئاسیست بەرهەمەکەی بووە و لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button