ئه‌ڵمانیا

“دێمبڵی هەر لە دۆرتمۆند بوو من زۆر پێی سەرسام بووم”

یاریگا- دوورکەوتنەوە لە پلانە سەرەکیەکانی برسێلۆنا، عوسمان دێمبڵی خستۆتە نێو چوارچێوەی گرنگیپێدانی یانەکانیترەوە و بەڕێوبەری وەرزشی بایەرن میونخیش لەو بارەیەوە قسەی خۆی کرد.

کارل هاینس ڕۆمینیگە لە لێدوانێکی نوێیدا سەرسامی خۆی بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە نەشاردەوە و گوتی: “من هەر ئەوکات زۆر دڵخۆش بووم بەو ئەو ئاستەی دێمبڵی کاتێک لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند بوو، ئەگەرچی ڕکابەریشمان بوون لە خولی ئەڵمانی. بەداخیشەوەم بۆ ئەو پێکانە بەردەوامانەی کە تووشی بوو، وە بە هۆیەوە نەیتوانی زیاتر یاری بکات و خۆی بسەلمێنێت لەگەڵ بارسێلۆنادا.”

هە هاتنی بۆ بارسێلۆنا لە دۆرتمۆندەوە، چاوەڕێی درەوشانەوەی زیاتر لە یاریزانە فەڕەنسیەکە دەکرا بەڵام ئەوە نەبینرا و پێکانە درێژخایەنەکانیش هێندەیتر بارودۆخەکەی لە سەر ناوبراو قورستر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button