ئیسپانیا

بارسێلۆنا لاوترین پاڵەوانی ئەوروپایە

یاریگا –

بە تێکڕای تەمەنی تیپەکە، بارسێلۆنا لاوترین پاڵەوانی ئەوروپایە لەم وەرزەدا.

تیپەکەی چاڤی هێرناندێز لە ناو پاڵەوانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپادا کەمترین تێکڕای تەمەنی هەیە.

بارسێلۆنا شەوی یەکشەممە 27 هەمین نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا، بووە لاوترین یانە لەسەر ئاستی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ببێت بە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی.

ئەگەر تەمەنی ئەو 11 یاریزانە لەبەرچاو بگرین کە زۆرترین خولەکیان بۆ بارسێلۆنا لە لالیگا یاری کردووە، ئەوا 5 یاریزانی خوار تەمەنی 25 ساڵ بوونیان هەیە: گاڤی (18 ساڵ)، باڵدێ (19 ساڵ)، پێدری (20 ساڵ)، ئاراوخۆ. (23 ساڵ) و
کوندی (24 ساڵ).

هەروەها 3 یاریزانی دیکەش تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 26 ساڵدایە: دی یۆنگ (25 ساڵ)، کریستنسن (26 ساڵ) و ڕافینها (26 ساڵ)، سێ یاریزانی دیکەش تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵیدایە: شتیگن (30 ساڵ)، لیڤاندۆڤسکی (34 ساڵ) و سێرجیۆ بوسکێتس (34 ساڵ).

ئەم یاریزانانەشی زۆربەی کاتەکانیان لە سەر کورسی بەسەربردووە، وەک ئێریک گارسیا (22ساڵ) و فران تۆرێس (23 ساڵ) و دێمبلی (26 ساڵ).

شایەنی باسە دوێنێ یەکشەممە بارسێلۆنا لە گەڕی 34ی لالیگا بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەسەر ئیسپانیۆلی میوانداریدا بەدەستهێنا و نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button