ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لە وەختێکی هەستیاردا هەواڵی خۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا گەشت

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا لە کاتێکی هەستیاردا هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەشت لە بارەی ئامادەیی و گەڕانەوەی چەندیاریزانێکی لە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەدا.

ئەمڕۆ بارسا ڕاهێنانەکانی دەست پێ کردەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ییارییەکەی 8ی مانگی داهاتوو بەرامبەر ناپۆلی لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپۆنزلیگ.

ڕاهێنانەکانی بارسا کەڕانەوەی عوسمان دێمبێڵی بە خۆوە بینی دوای ماوەیەکی زۆر لە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە. ئەگەرچی ڕاهێنانەکانی ناوبراو بە شێوەی تەواوەتیش نەبوو لەگەڵ کۆمەڵەکەدا.

هاوکات هەریەکە لە ئەنتوان گریزمان و کلێمێنت لێنگلێتیش ڕاهێنانیان ئەنجام دا، بەڵام لە ژێر چاودێری پزیشک و بە شێوەی نیمچە ڕاهێنان.

هاکات پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی یانەکە کرا و هیچێک لە ئەنجامەکان پۆزەتیف نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button