ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

بۆ ماوەی چوار ساڵ راهێنەری بلووز دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس چابی ئاڵۆنسۆی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند؛

چێڵسی بەخۆشحاڵییەوە دامەزراندنی چابی ئاڵۆنسۆ وەکوو راهێنەری تیپی پیاوان رادەگەیەنێت.

راهێنەرە ئیسپانییەكە لە یەكی تەمموز وەكوو راهێنەری نوێی چێڵسی دەستبەكاردەبێت و گرێبەستێكی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ یانەكە واژۆ كردووە.

ئاڵۆنسۆ، یەکێکە لە کەسایەتییە رێزلێگیراوەکانی جیهانی تۆپی پێی هاوچەرخ، بە ئەزموونێکی دەوڵەمەندەوە لە ئاستی باڵای خولە ئەوروپییەکان دەگاتە چێڵسی، پاش ئەوەی پێشتر راهێنەرایەتی ریال مەدرید و بایەر لیڤەرکوزنی کردووە و لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە توانی یەکەم نازناوی خولی ناوخۆیی لە مێژوویاندا بەدەستبهێنێت.

لە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی، ئاڵۆنسۆ گوتی؛

چێڵسی یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان و شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە راهێنەرایەتی ئەم یانە مەزنە بكەم.

لە گفتوگۆکانم لەگەڵ گرووپی خاوەندارێتی و بەڕێوەبەری وەرزشی، ئاشکرایە کە هەمان ویست و خولیامان هەیە، دەمانەوێت تیپێک بنیات بنێین کە توانای هەبێت بەردەوام لە بەرزترین ئاستدا رکابەری بکات و بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان بجەنگێت.

ئەم پێکهاتەیە خاوەنی بەهرەیەکی ناوازەیە و توانایەکی بێسنوور لەم یانەیەدا بەدیدەکرێت، بۆیە سەرکردایەتیکردنی ئەم پڕۆژەیە بە رێزلێنانێکی گەورە بۆ خۆم دەزانم، لە ئێستاوە تەواوی سەرنجمان لەسەر کارکردنی جیددی، چەسپاندنی کلتوورێکی دروست و بردنەوەی نازناوەکان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button