ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح پێش رۆیشتنی بۆمبێک لە ئانفیڵد دەتەقێنێتەوە؛ هێرشی توند دەکاتە سەر ئارنە سڵۆت

ئەستێرەکانی رێدز لە پشت سەڵاحەوە دژی سڵۆت دەوەستنەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسریی یانەی لیڤەرپوول، پێش ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی رێدز بکات، هێرشێکی توندی کردە سەر کلتوور و شێوازی ئێستای یانەکە و ئارنە سڵۆتی راهێنەر.

داڕمانی ئێمە بەئازارە و شێوازی سڵۆت قبوڵکراو نییە
 دوای دۆڕانە تاقەتپڕوکێنەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا بە ئەنجامی 4-2، کە تێیدا سەڵاح وەکوو یاریزانی یەدەک لە کۆتایی یارییەکەدا هاتە نێو یاریگا، هیواکانی یانەکە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کەوتنە مەترسییەوە.

سەڵاح لە پۆستێکی فەرمیدا لە سۆشیاڵ میدیا بێدەنگی شکاند و نوووسی؛

من شایەتی ئەوە بووم کە ئەم یانەیە کە گومانی خراپی هەبوو، بووە یانەیەکی باوەڕبەخۆبوو، لە باوەڕبەخۆبووەوە بووە پاڵەوان. داڕمانی ئێمە لەم وەرزە و قبووڵکردنی دۆڕانێکی دیکە زۆر بەئازار بوو، ئەمە شایستەی هاندەرانی ئێمە نییە.

سەڵاح بە ئاماژەیەکی روون بۆ شێوازی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری پێشوو گوتی؛

دەمەوێت لیڤەرپوول بگەڕێتەوە بۆ ئەو تیپە هێرشبەرەی بەهێزەی کە رکابەرەکانی لێی دەترسان، بگەڕێتەوە بۆ ئەو تیپەی نازناوەکان دەباتەوە. ئەوە ئەو تۆپی پێیەیە کە من دەزانم چۆن یاریی تێدا بکەم، پێویستە ئەم ناسنامەیە بگەڕێنرێتەوە و سازشی لەسەر نەکرێت. بردنەوەی چەند یارییەک لێرە و لەوێ، ئەو شتە نییە کە لیڤەرپوول پێویستی بێت.

یاخیبوون لە ژووری خۆگۆڕینی لیڤەرپوول
ئەوەی دۆخەکەی بۆ سڵۆت قورستر کردووە، پاڵپشتی بەکۆمەڵی یاریزانانە بۆ قسەکانی سەڵاح. کێرتز جۆنس بە ئیمۆجی چەپڵە لایکی پۆستەکەی کرد و پۆستێکی جیاوازی بڵاوکردەوە وگوتی؛

ئەم وەرزە زۆر لە خوار ستانداردی پێشبینیکراوی ئەم یانەیەوە بوو.

هەروەها ئەستێرەکانی وەکوو سۆبۆسلای، رۆبێرتسن، ئیندۆ، ئێلیۆت و فریمپۆنگیش لایکی پۆستەکەی سەڵاحیان کردووە.

محەمەد سەڵاح کە خاوەنی 257 گۆڵە بۆ رێدز، لە مانگی ئازاری رابردوودا بڕیاری رۆیشتنی دابوو. یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر برێنتفۆرد دەبێتە دوا وێستگەی ئەو لە ئانفێڵد، یارییەک کە چارەنووسی گەیشتنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگ یەکلایی دەکاتەوە، لە کاتێکدا سڵۆت داوای کات لە هاندەران دەکات بۆ بازاڕی گواستنەوەکان، دەرکەوتووە کە پڕۆژەکەی لەنێو ژووری خۆگۆڕیندا رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button