ئیسپانیاگرنگترین

پێگەی دەخاتە مەترسییەوە؛ لێکەوتەکانی لێدوانە توندەکەی کیلیان ئێمباپێ

هۆکاری راستەقینەی تووڕەیی کیلیان لە ریال مەدرید چییە؟

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنەوەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ریال ئۆڤێدۆ، کە تێیدا کیلیان ئێمباپێ یارییەکەی لەسەر کورسیی یەدەکەوە دەستپێکرد، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە ناوچەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکان بە فەرمی جەنگی دژی ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری راگەیاند و گۆمەکەی شڵەقاند.

رۆژنامەی لیکیپ ـی فەڕەنسی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لێدوانەکانی ئێمباپێ دەرهاویشتەی چەندین مانگ لە بێزاری و خەمۆکییە کە لە ناخیدا مابووەوە؛ هۆکاری سەرەکیشیان بۆ دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو دەگەڕێتەوە، لە پاڵ هەڵە بەردەوامەکانی ستافی پزیشکیی یانەکە لە چارەسەرکردنی پێکانەکانیدا و ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانە شاهانەکە.

ئێمباپێ لە لێدوانەکانیدا نەک تەنیا هێرشی کردە سەر ئاربێلوا، بەڵکوو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی چەند یاریزانێکی نێو ژووری خۆگۆڕینیش کرد، ئەوەش وای کردووە بەشێک لە بەرپرسانی یانەکە پێیان وابێت دەبێت یەکێک لە ئیمباپێ یان ڤینیسیۆس یانەکە بەجێبهێڵێت چونکە بەیەکەوە ناگونجێن.

لێکەوتەکانی ئەم یاخیبوونە بۆ ریال مەدرید و ئێمباپێ چین؟
ئەم رووداوە چەندین پرسیار و لێکەوتەی مەترسیدار بۆ هەفتەکانی داهاتوو جێدەهێڵێت؛

 پەککەوتنی پەیوەندییەکان لە ژووری جلگۆڕین
هێرشکردنە سەر هاوڕێکانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، پێگەی ئێمباپێ لەنێو تیپەکەدا لاواز دەکات و متمانەی یاریزانە گەورەکانی وەکوو ڤالڤێردی و چوامێنی لێ زەوت دەکات کە خۆشیان پێشتر کێشەیان هەبووە.

پاساو بۆ مستە ئاسنینەکەی پێرێز
فلۆرێنتینۆ پێرێز ئێستا باشترین کارتی بەدەستەوەیە بۆ هێنانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ؛ دەتوانێت بە هاندەران بڵێت کە ئەم ژوورە شڵەژاوە تەنیا بە یاسا توندەکانی سپێشەڵ وەن کۆنترۆڵ دەکرێتەوە.

گۆشەگیربوونی ئێمباپێ لەژێر فشاری بێرنابیۆدا
 هاندەرانی ریال مەدرید قبووڵی ناکەن هیچ یاریزانێک لە قەوارەی یانەکە گەورەتر بێت، بۆیە ئەگەری هەیە لە یارییەکانی داهاتوودا بە فیکەی ناڕەزایەتی پێشوازی لە ئێمباپێ بکەن.

ئەم کێشە قورسە لە کاتێکدایە کە ئاربێلوا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا گوتی پەیوەندیمان وەک خۆیەتی، بەڵام راپۆرتەکەی لێکیپ دەیسەلمێنێت کە بارودۆخەکە لە پشت پەردەوە تەواو گەیشتووەتە بنبەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button