ئیسپانیا

خاڤیێر تیباس: ڤار پێویستی بە چاکسازی هەیە

یاریگا – سەرۆکی لالیگا، خاڤیێر تیباس، لەبارەی بەکارهێنانی ڤار قسەی کرد دوابەدوای ئەو ڕەخنە زۆرەی ئاراستەی تەکنەلۆژیای ناوبراو کرا. تیباس لەبارەی تەکنەلۆژیای ڤارەوە ڕایگەیاند:

زۆر هەڵەی زەق لە یاریەکەندا دەبینرێت کە ڤار رێخۆشکەرە بۆ ئەم هەڵانە. پێویستە بە هەموو شێوەیەک چاکسازی بکرێت لەم دۆخە و دەبێت دڵنیا بینەوە لەوەی ناوبژیوانان کەمترین هەڵە لە یاریەکانیاندا دەکەن. ئەمەش بە هەوڵی هەموو لایەکمان دەبێت.

شایانی باسە لەدوای دەستپێکردنەوەی یاریەکانی لالیگاوە، گفتوگۆکان لەبارەی ڤارەوە بەرەو ئاراستەیەکی دیکەوە ڕۆشتوون و زۆربەی یانەکانی ئیسپانیا ئاماژەن بەوە کردووە کە ڤار بەبێ لایەنی بەکارناهێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button