
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی 36 پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 36 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول وەرزێكی خراپی بەڕێكرد و تەنیا ئامانجی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 35 یاریی توانیویەتی 17 یاریی بباتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و 11 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا چێڵسی بە رێژەیەكی زۆر لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نائومێد بووە و هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی یۆرۆپالیگ دەدات.
لەم وەرزەدا لە كۆی 35 یاریی تەنیا 13 یاریی بردووەتەوە، نۆ یاریی یەكسان بووە و 13 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
لیڤەرپوول كۆتا دوو یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسی دۆڕاندووە.
چێڵسی هەوڵدەدات بۆ یەكەجار لە دوای 2013/14هەردوو یاریی هاتن و چوون لە لیڤەرپوول بباتەوە.
چێڵسی لە كۆتا 10 یاریی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر لیڤەرپوول تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە ( 5 یەكسان، 4 دۆڕان).
لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 11 یاریی دۆڕاندووە ئەوەش زۆرترین ژمارەی دۆڕانی یانەكەیە لە وەرزێكدا لە دوای وەرزی 2014/15.
چێڵسی شەش یاریی رابردووی خۆی لە پرێمەرلیگ دۆڕاوە، تەنیا یەكجار لە مێژووی یانەكەدا حەفت یاریی لەسەریەک دۆڕاوە ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ 1952.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ئێكیتیكێ، سەڵاح، ئالیسن، برادلی، ئیزاک، ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
چێڵسی بە بێ گارناچۆ، سانچێز و ئێستیڤاو بەرامبەر رێدز یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
وودمان
گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، سۆبۆسلای
فریمپۆنگ، ڤیرتز، نگۆموا
خاكپۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
كۆكۆرێیا، كۆلویل، تۆسن، گوستۆ
كایسێدۆ، سانتۆس
ئینزۆ، نیتۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ



