
یاریگا –
ئەمڕۆی لە یارییەكی گرنگی دیكەی پرێمەرلیگ بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی پێشخراوەی گەڕی 34 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

یەكشەممەی رابردوو لە یارییەكی گرنگ و یەكلاكەرەوەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش لە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات و تاوەكوو دێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ گەرمتر دەبێت.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی 32 یاریی 20 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بێرنلی خەریكە دادەبەزێتە چامپیۆنشیپی وەرزی داهاتوو، لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 33 یاریی تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بووە و 21 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێرنلی بە بێ مێجبری، كۆلین، تاونزیبی، عەمدونی، رۆبێرتس و جۆردان رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری، رۆبن دیاس و ڤاردیۆڵ رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی
دوبراڤكا
وۆڵكەر، لۆرانت، ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان
ئوگوچكۆ، وارد پراوس، فلۆرێنتینۆ
فڵیمینگ، ئانتۆنی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئایت نوری
رێندێرس، گۆنزالێز
ساڤیۆ، شەرقی، دۆكو
هالاند



