ئینگلتەراگرنگترین

ئێستا؛ راهێنەرێکی ناودار پرێمەرلیگ جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئاندۆنی ئێراولا لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەم هاوینە بۆرنمۆس جێدەهێڵێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە دوایین جار لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێکردەوە، کاتێک ساڵێک پێشتر پەیوەندی بە یانەکەوە کرد. بە گوێرەی ئاتلێتیک، بۆرنمۆس هەموو هەوڵێکیداوە تاوەکوو ئیراولا بهێڵێتەوە دوای کۆتایی هاتنی 15 مانگ لە گفتوگۆکردن، زۆر بێهیواشبوونە بە لەدەستدانی، بەڵام رێز لە بڕیارەکەی و پەیوەندییە بەهێزەکەیان دەگرن.

یانە ئینگلیزییەکە لە ئێستاوە دەستی بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئیراولا. کیران مەککینای راهێنەری ئیپسویچ تاون یەکێکە لەو بژاردانەی بیری لێدەکەنەوە، بەلام بژاردەی دیکەش لەژێر هەڵسەنگاندندان. ئیپسویچ کە رکابەری سەرکەوتن بۆ پرێمەرلیگ دەکات، دەیەوێت مەککینا بهێڵێتەوە، بەڵام گرێبەستی راهێنەرە ئێرلەندییەکە بڕگەی شکاندنی تێدایە.

سەرچاوەکە لە سەرەتای ئەم مانگە بڵاویشی کردەوە کە ئیراولا یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی کریستال پالاس، دوای ئەوەی ئۆلیڤەر گلاسنەر بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت. یانەی ئاتلێتیک بلباویش بە هەمان شێوە دەیانویست ئیراولا بکەنە راهێنەری داهاتوویان بەهۆی ئەوەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی رایگەیاند کە لە کۆتایی وەرزدا یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button