ئه‌وروپا

فەرمی: ڕۆبن لە وازهێنانی تۆپی پێ گەڕایە و گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی پلە نایاب واژۆ کرد

یاریگا- ئاریان ڕۆبن ئەفسانەی هۆڵەندی لە وازهێنانی تۆپی پێ گەڕایەوە و تۆزێک پێش ئێستا لەگەڵ یانەیەکی نوێ گرێبەستی واژۆ کرد.

یانەی گرۆنگینی کە لە پلە نایابی هۆڵەندا بەشدارە، بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕۆبن واژۆ کرد بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەستێرە ناودارەکەی پێشووتری بایەرن میونخ، ساڵی 2019 لە ڕیزی باڤارییەکان وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

گرۆنگین بۆ ئاریان ڕۆبن مێژوویەکەی هەیە و، یانەی منداڵیی ئەفسانە هۆڵەندییەکەیە. لە تەمەنی لاوێتی خۆیدا دوو ساڵ بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری کردووە. گەڕانەوەشی بۆ ڕیزەکانی، بۆ هاوکاری کردنی گرۆنگینە لە دوای کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Back to top button