ئه‌وروپا

ڕۆبن گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بە دوور نازانێت

یاریگا- ئاریان ڕۆبنی هۆڵەندی بە دووری نازانێت جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و پاشگەز بێتەوە لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن کە بە بڕیارێکی قورسی ژیانی وەسف کرد.

لەو بارەیەوە گوتی: “قورسیی بڕیارێک وات لێ دەکات ئەشێ لێی پاشگەزبیتەوە. بێ گومان لەوانەیە جارێکیتر بیر بکەمەوە و بڕیاری گەڕانەوە بدەم و بە شێوەیەکی پیشەگەرانە دەست بکەمەوە بە ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ. من پەیوەندییەکی پتەوم بە تۆپی پێوە هەیە. بە دڵنیاییەوە بیری ئەو هەستە دوولایەنەی خۆم و هاندەران دەکەم، هەروەها ئەو ئاڵەنگارییە نوێیانەی کە ڕۆژانە لەنێو یاریگاکان دەمبینی.”

ڕۆبن دوای بەڕێکردنی کاروانێکی بەرچاوی وەرزشیی، ئەم هاوینە لە یانەی بایەرن میونخ کۆتا وێستگەی خۆی ڕاگەیاند. پێشتریش لەگەڵ یانە دیارەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی و هەوەها هەڵبژاردەی هۆڵەنداش، ئەزموونی هەیە.

Back to top button