ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

ڕۆبن: خۆشەویستیم بۆ یانەی گڕۆنینگن وایلێکردم بگەڕێمەوە یاریکردن

یاریگا – ئاریان ڕۆبنی هۆڵەندی و یاریزانی پشووی بایەرن میونشن هۆکاری گەڕانەوەی بۆ یاریکردن ئاشکرا کرد. لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی هۆکاری ئەم گەڕانەوە لەناکاوەی، ڕۆبن ڕایگەیاند:

بەهۆی خۆشەویستیم بۆ یانەکە گەڕامەوە بۆ یاریکردن. بیرمکردەوە تاکە جێگا کە بتوانم خزمەتی یانەکەی تیادا بکەم سەر یاریگایە و یاریکردنە بۆیان. پێموایە بڕیارێکی درووستم داوە و دوای دڵی خۆم کەوتووم، چونکە ئەگەر هەر یانەکەی دیکە ئۆفەری پێشکەش کردبام ڕەتم کردەوە.

شایانی باسە ڕۆبن کاروانی پیشەگەری لە یانەی گڕۆنینگن دەستپێکرد لەساڵی 2000دا، بەڵام لە بایەرن میونشن باشترین ئەنجامەکانی خۆی تۆمارکرد کە تیایدا 201 یاری بە درێسی بایەرن ئەنجامدا و خاوەن 99 گۆڵە، جگە لەوەی نازناوەکانی بۆندزلیگا،جامی ئەڵمانیا، سوپەڕی ئەڵمانیا،چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانەکانە لەگەڵ یانە باڤارییەکە.

Back to top button