ئینگڵته‌را

سۆڵشایەر: دی خیا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە

یاریگا- سەرەڕای ئەو ڕەخنە زۆرانەی ماوەیەکە لە ئاستی داڤید دی خیا دەگیردرێت، بە تایبەت دوای یەکسانبوونەکەی ڕۆژی هەینی بەرامبەر تۆتنهام، بەڵام ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مان یو هێشتا باوەڕ و متمانەی تەواوی بە گۆڵپارێزەکەی هەیە و وەک باشترینی جیهانیش دەیبینێت.

لە لێدوانەکانی پێش یاریەکەی سبەینێیان بەرامبەر شیفیڵد یونیایتد، پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە دی خیا، لە وەڵامدا سۆڵشایەر پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردەوە و گوتی: “ئەو هەڵانە ئەنجام ناداتەوە کە جار جار دەیبینن. ئەو لە ڕاهێنانەکان زۆر بە باشی کاری کردووە. منیش زۆر خۆشحاڵم بەو کارەی. داڤید باشترین گۆڵپارێزی جیهانە. لە کۆتا حەوت یاریدا تەنها دوو گۆڵی لێ تۆمار کراوە. ئەو گۆڵەی ئیڤەرتۆن (یەکسانبوونەکەیان 1-1 لە مانگی سێ) حاڵەتێکی تایبەت بوو.”

هەفتەی ڕابردوو مان یو بە زەحمەت توانی یەکسانبوون بەرامبەر تۆتنهام بە دەست بهێنێت، کاتێک سپێرس لە ڕێگەی بێرگوینی هۆڵەندیەوە بە گۆڵێکی تاک هەوڵی نایاب پێشکەوت و، بەهۆیەوە دی خیا و ماگوایەر ڕەخنەباران کرا، بەشێوەیەک کە گومان لە پێگەی سەرەکی گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە هاتە کایەوە.

سبەینێ لە هەفتەی 31ی پریمەرلیگ، مان یونایتدی پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پێشوای شیفیڵد یونایتدی حەوتەم دەکات. سۆڵشایەر سەرسامی بە خۆی بە ئاستی شیفیڵد پیشان دا و، یاریزانەکانی ئاگەدار کردەوە لەو ڕووبەڕوونەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button