ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ڤێرنەر پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

Yariga App

یاریگا: یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند كەوا بەشێوەیەكی فەرمی تیمۆ ڤێرنەر یاریزانی لایپزیگ پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

لە پەڕەی فەڕمی خۆی یانە ئینگلیزیەكە ڕایگەیاند كەوا یاریزانەكە لە یانەكەی خۆی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن تا كۆتایی وەرز و دواتر پەیوەندی بە بلوزەوە دەكات.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنیبە چێڵسیەوە یاریزانەكە ووتی: زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیكردنم بە یانەكەوە، شانازی دەكەم كەوا لە یانەیەكی گەورە یاری بكەم، دەمەوێت سوپاسی لایپزیگ و هاندەرەكانی بكەم كە ساڵانێكی نایابم بەڕێكرد لێرە.

هەروەها ووتیشی: لایپزیگ هەمیشە لە دڵم دەمێنێتەوە ،لە چێڵسی ڕێگایەكی نوێ تاقی دەكەمەوە، ڕاهێنەری نوێ و یاریزانی نوێ و هەروەها هاندەری نوێ بەرەو داهاتوویەكی پڕ سەركەوتن.

تیمۆ ڤێرنەر لەم وەرزەدا 32 گۆڵی تۆمار كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button