ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە یانەکەی

یاریگا
ژان کلێر تۆدیبۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا کە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی شالکەی ئەڵمانیا یاریی دەکات دوای کۆتایی هاتنی بۆندزلیگا دەگەڕێتەوە یانەکەی.

یوخن شنایدەر بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە بڵاویکردەوە بەگریکارەکەی بارسا گرێبەستەکە کاتیەکەی کۆتایی هاتووە و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەش دەگەرێتەوە یانەکەی، چونکە ئێمە توانای ئەوەمان نیە ئەو یاریزانە بە شێوەی هەمیشەیی لە یانەکەمان بهێڵینەوە.

تۆدیبۆ لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و زستانی رابردوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە شالکە کرد و مەرجی هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button