ئیسپانیا

تۆدیبۆ: منداڵ بووم، ئۆفەرەکەی بارسێلۆنام قبوڵ کرد

یاریگا –

ژان کلێر تۆدیبۆ دانی بەوەدانا کە گواستنەوەکەی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بۆ بارسێلۆنا بڕیاریکی دروست نەبووە و نەیویست ئەمساڵ بە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچێستەر یونایتد هەمان هەڵە دووبارە بکاتەوە.

مانگی یەکی ساڵی 2019، کاتێک تۆدیبۆ گرێبەستێکی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لە کۆاتییدا نەیتوانی سەرنجی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی و کیکێ سێتین بەلای خۆیدا رابکێشێت.

لە ساڵی 2020دا بە خواستن پەیوەندی بە یانەی شاڵکەوە کرد بە گرێبەستێک بە بڕگەی کڕین، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وایکرد شاڵکە بڕگەی کڕینی 25 ملیۆن یۆرۆی کارا نەکات، لە کاتێکدا یاریزانێکی هەمیشەیی شین پۆشەکان بوو.

تۆدیبۆ لە هاوینی هەمان ساڵدا بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ چووە یانەی بەنفیکا، بەڵام لە جامی خولەکەدا تەنها دوو یاری لەم تیپەدا ئەنجامدا و هەرگیز لەلایەن راهێنەرانەوە متمانەی پێنەکرا. دواجار لە گواستنەوەی زستانەی 2021 گەڕایەوە بارسێلۆنا و بە خواستن بۆ یانەی نیس لە فەرەنسا بە بڕگەی کڕینی هەمیشەیی 8.5 ملیۆن یۆرۆ. پاشان نیس گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی.

تۆدیبۆ ئەمساڵ ئۆفەرێکی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە پێشکش کرا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو ئۆفەرەی رەتکردەوە و لە نیس مایەوە. تۆدیبۆ سەبارەت بە رەتکردنەوەی ئۆفەرەی شەیتانە سوورەکان گوتی:

“لە بارسێلۆنا بە شێوەیەکی جیاواز ئەم دۆخەم ئەزموون کردبوو. ئەمجارە بە قووڵی بیرم کردەوە و بڕیارم دا. من نەمدەویست جارێکی تر هەڵە بکەمەوە لە هەڵبژاردنەکەمدا و بە هێمنی بڕیارمدا”.

تۆدیبۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئێستا من یاریزانێکی پێگەیشتووترم لەو کاتەی کە دەستم بە تۆپی پێ کرد و زیاتر بیر لە بڕیارەکانم دەکەمەوە. چاوەڕێی پڕۆژەیەکی باشتر و تەواوترم. دەبێت بزانی یانەکە چاوەڕوانی چی لێم دەکات و بۆچی منی دەوێت نابێت بۆیە نابێت بەپەلە بڕیار بدەیت.

کاتێک تەمەنم 18 ساڵ بوو کە تەمەنێکی گەنجە بۆ یاریزانێکی تۆپی پێ، هەڵبژاردنیکی باشم نەکرد و بەبێ بیرکردنەوە چوومە بارسێلۆنا، ئەمەش هەڵە بوو. ئێستا دەزانم لە نیس چی بکەم.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button