ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

تۆدیبۆ ئامادەنیە بگرێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا
جان کلێر تۆدیبۆ، بەرگریکاری لاوی فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی نیسی وڵاتەکەی دەکات، ئامادەنیە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رۆنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بلاویکردەوە، بەرگریکارە لاوەکەی بارسا ساڵی رابردوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەکەی وڵاتەکەیەوە کرد، بەو مەرجەی یانە فەرەنسیەکە مافی کڕینەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بەرامبەر 8.5 ملیۆن یۆرۆ هەبێت، دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش، ئەو یانەیە ئامادەیە بەرگریکارەکە لە ریزەکانی بهێڵتەوە و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتووش تێچووی گرێبەستەکە پێشکەش بە بلاوگرانا دەکات.

تۆدیبۆ لە ساڵی 2019 لە یانەی تۆلۆزی وڵاتەکەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانی لە پێکهاتەی سەرەکی ئەو یانەیە یاری بکات و لەم دوو ساڵەش بەردەوام بە شێوەی خواستن یاری بۆ چەند یانەیەک کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button