ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێنفیکا لە نیوەی ڕێگەکە بۆندەکەی تۆدیبۆ هەڵدەوەشێنێتەوە!

یاریگا- یانەی بێفیکا لە نیوەی ڕێگەکە بۆنده بە خواستن هێنراوەکەی تۆدیبۆ هەڵدەوەشێنێتەوە.

یاریزانە فەڕەنسییەکە زستانی 2019 لە تۆلوزی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا و، زستانی دواتر بە خواستن نێردرایە شاڵکەی ئەڵمانی. مانگی 10ی ساڵی ڕابردووش جارێکیتر و هەر بە خواستن درایە بێنفیکای پورتوگالی کرا بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمشەیی بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ.

ئێستا چارەنووسی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانە پورتوگالییەکە دەیەوێ بۆندەکەی هەڵوەشێنێتەوە و ڕەوانەی کامپ نوی بکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ناوبراو لە پاژنەی پێیدا دووچاری پێکان هاتووە و تەنانەت ناتوانێت بەشداری لە ڕاهێنانە چارەسەرییەکانیشدا بکات، هەر بۆیە لە یانەکە دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button