ئیسپانیا

یاریزانێكی بارسێلۆنا پشكنینە پزیشكیەكان لە فەڕەنسا ئەنجام دەدات

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆتایی بە ڕێككەوتن لەگەل یانەی نیسی فەڕەنسی هێناوە بۆ گواستنەوەی یەكێك لە یاریزانەكانی لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

چەند كاتژمێرێك پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە و بە پێی تۆڕی ”سكای سپۆرت” جان كلێر تۆدیبۆی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا كە بە خواستن یاری بۆ بەنفیكای پورتوگالی دەكرد ، لە ئێستادا پشكنینە پزیشكیەكانی لە یانەی نیس ئەنجامداوە بۆ پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە.

وا بڕیارە لە چەند كاتژمێرێكی داهاتوودا ئەو گرێبەستە بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز بەفەرمی ڕابگەیەندرێت.

تۆدیبۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button