ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپووڵ لە گواستنەوەی وێرنەر پاشکشێ دەکات

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە هەوڵەکانی پاشەکشی دەکات بۆ دەستخستنی تواناکانی تیمۆ وێرنەر.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، هۆکاری ئەو پاشەکشێیەی ڕێدز خۆی دەبینێتەوە لە بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵکارەکە لایپزیگدا کە 50 ملیۆن پاوەندە. وەک میرۆر نووسیویەتی، یانە ئەڵمانییەکەش ئامادە نییە لەو بڕە کەمتر دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، لە ئێستادا دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا و کاریگەریە داراییەکانی، ئەو زیانە ماددییەی چاوەڕوانە یانەکە بە خۆوە بیبینێت، ڕێدز ئامادە نییە لە 30 ملیۆن پاوەند زیاتر بدات بۆ کڕینی وێرنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button