چامپیۆنزلیگ

ناسر خلێفی: گەشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ خەونی منداڵییم بوو

یاریگا- دوای ئەوەی شەوی ڕابرودوو یانەی پاریس سانت جێرمان توانی لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەمین جار خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، سەرۆکی پی ئێس جی ئەوەی بە خەونی منداڵی وەسف کرد.

لە دوای یارییەکە، ناسر خلێفی گوزارشی لە هەستەکانی خۆی کرد و گوتی: “لەوەتەی ساڵی 2011 ئەم یانەیەم گرتۆتە دەست، چامپیۆنزلیگمان وەک ئامانجێکی ڕوون بۆ خۆمان لە پێشینە داناوە. گەشتن بە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە خەونی منداڵیم بووە.”

پاریسیەکان توانیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لایپزیگی ئەڵمانی ببەنەوە و بگەنە فیناڵ. چاوەڕێی براوەی نێوان بایەرن میونخ و لیۆنە کە ئەم دووانەیان ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button