ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ڤاڵڤێردی بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەکەی مێرێنگی راستیی رووداوەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ریال مەدرید، لە پەیامێکی فەرمیدا پەردەی لەسەر رووداوەکانی نێو مەشقەکانی یانەکەی لادا و روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو دەمەقاڵێیەی کە بووە هۆی برینداربوونی و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بڵاوکردەوە.

تەواوی بەیاننامەکەی ڤاڵڤێردی..

دوێنێ لە کاتی مەشق و راهێنانەکاندا، رووداوێک لە نێوان من و یەکێک لە هاوتیمەکانمدا روویدا. ماندوێتی بەهۆی رکابەرییەکان و بێزاری وایکرد هەموو شتێک لە قەبارەی خۆی گەورەتر دەربکەوێت.

لە ژووری خۆگۆڕینی ئاساییدا، ئەم جۆرە شتانە روودەدەن و بەزۆری لە نێوخۆدا چارەسەر دەکرێن بەبێ ئەوەی خەڵک پێی بزانێت. بەڵام دیارە لێرە کەسێک هەیە دەنگۆ بڵاودەکاتەوە، لە وەرزێکدا کە هیچ نازناوێکمان بەدەستنەهێناوە و ریال مەدرید هەمیشە لەژێر چاودێری ورددایە، هەموو شتێک زیاد لە پێویست گەورە دەکرێت.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە ناخۆشی کەوتە نێوانمان. لە کاتی دەمەقاڵێیەکەدا، بەڕێکەوت کێشام بە مێزێکدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی بڕینێکی بچووک لە نێوچەوانم کە پێویستی بە سەردانێکی نەخۆشخانە هەبوو. بە هیچ شێوەیەک هاوتیمەکەم لێی نەداوم، منیش لێم نەداوە، هەرچەندە دەزانم بۆ ئێوە ئاسانترە بڕوا بەوە بکەن کە بە شەڕ هاتووین یان بەئەنقەست بووە، بەڵام شتی وا رووینەداوە.

هەست دەکەم توڕەییم بەرامبەر دۆخەکە و بێزارییم لەوەی دەبینم هەندێکمان بە زەحمەت لە کۆتایی وەرز نزیک دەبینەوە سەرەڕای ئەوەی هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین، وایلێکردکم کە دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوکارەکەم بکەم.

داوای لێبووردن دەکەم. زۆر داوای لێبووردن دەکەم، چونکە ئەم دۆخە ئازارم دەدات؛ ئەو ساتانەی ئێستا تێیدەپەڕین بەئازارن. ریال مەدرید یەکێکە لە گرنگترین شتەکانی ژیانم و ناتوانم بێباک بم بەرامبەری.

ئەنجامەکە بووە کۆبوونەوەی چەند شتێک کە لە شەڕێکی بێمانادا گەیشتە لووتکە، ئەمەش کەسایەتی منی تێکدا و دەرفەتی بۆ هەندێک کەس رەخساند کە چیرۆکی خەیاڵی دابهێنن و شتم بۆ هەڵبەستن و ئاگرەکە خۆشتر بکەن.

گومانم نییە هەر کێشەیەک لە دەرەوەی یاریگا هەمانبێت، لە نێو یاریگادا نامێنێت و ئەگەر پێویست بکات بەرگری لێ بکەم، من یەکەم کەس دەبم.

نەمدەویست تاوەکوو کۆتایی وەرز قسە بکەم. ئێمە لە چامپیۆنزلیگ کراینە دەرەوە و توڕەیی و خەمەکانم لە نێو خۆمدا هێشتەوە. ساڵێکی دیکەمان بە فیڕۆدا و لە بارودۆخێکدا نەبووم پۆست لە سۆشیاڵ میدیا بکەم، تاکە شوێن کە دەبوو رووی خۆمی تێدا پێشان بدەم نێو یاریگا بوو، هەستیش دەکەم هەر ئەوەم کرد.

هەر بۆیە من زیاتر لە هەمووان خەمبار و ئازار دەچێژم کە بەم دۆخەدا تێدەپەڕم و بەهۆی بڕیاری پزیشکییەوە ناتوانم لە یاریی داهاتوودا بەشدار بم.

هەمیشە هەموو توانای خۆمم بەخشیوە تاوەکوو کۆتایی، و زیاتر لە هەر کەسێک ئازارم دەچێژم کە ئێستا ناتوانم ئەوە بکەم. لە خزمەت یانەکە و هاوتیمەکانم دام بۆ هەر بڕیارێک کە بە پێویستی بزانن.

Back to top button