ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یانەیەکی مەدرید دەیەوێت ئیکاردی بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، گۆڵکاری ئارجینتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا کە ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دەکات بووەتە ئامانجی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری ئینتەر میلان ئامادەیە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکارەکەی ببێت و یانە فەڕەنسیەکەش ئامادەنیە ئەم پارەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە خەج بکات، بۆیە هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن دیەگۆ سیمیۆنێ راهێنەی رۆخێ بلانکۆس هاونیشتیمانیەکەی بوێت و هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدات.

یانە مەدریدیەکە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دیەگۆ کۆستا هێرشبەری ئیسپانی یانەکەیان دەبن و لە بەرامبەردا دەیانەوێت شوێنگرەوەیەک بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button