ئیتاڵیا

دی لیخت: یوڤێنتوسم بە باشتر زانی وەک لە بارسا

یاریگا- ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی ڕوونی دەکاتەوە بۆچی یوڤێنتوسی هەڵبژارد سەرەڕای خواستە زۆرەکەی بارسێلۆنا.

بەرگریکارەکە بۆ کەناڵی Ziggoی وڵاتەکەی گوتی: “تا ئێستاش لەگەڵ فرانکی دی یۆنگ زۆر گفتوگۆ دەکەین. شتێکی پێکەنیناوییە کە دوو ساڵ لە ئایاکس پێکەوە یاریمان دەکرد، بەڵام ئێستا من هاوشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و  ئەویش لەگەڵ مێسی یاری دەکات.”

بەرگریکارەکەی یوڤی گوتیشی: “یوڤێنتوس و پاریس سانت ژێرمان گرنگیان پێدەدام؟ بەڵێ، هەروەها بارسێلۆناش. بەڵام من هەموو دەستەوارەکانم هەڵسەنگاند، گەشتمە ئەو دەرئەنجامەی یوڤی هەڵبژێرم، چونکە پێم وابوو لێرە دەبمە یاریزانێک بە شێوازێکی جیاوازتر و تەواوتر.”

دی لیخت هاوینی ساڵی ڕابردوو بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە و بەهای 75 ملیۆن یۆرۆوە ئایاکسی بەرەو یوڤی بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button