ئیتاڵیا

هاندەرانی یوڤێنتوس لوکاکۆیان ناوێت

یاریگا –

هاندەرانی یۆڤێنتوس ناڕازین و پێیان خۆش نییە رۆمێلۆ لوکاکۆ ببێتە یاریزانی داهاتووی یانە خۆشەویستەکەیان.

دەیان هاندەری یۆڤێنتوس کە ئەمڕۆ لە دەرەوەی کەمپی مەشقەکانی بیانکۆنێری گردبوونەوە، دروشمیان دژی رۆمێلۆ لوکاکۆ بەرزکردەوە و ئیدارەی یانەکەیان ئاگادارکردەوە کە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەلجیکییەکە نەکەن.

لەماوەی رابردوودا بانگەشەی ئەوە کرا کە دوای ئەوەی لوکاکۆ لەگەڵ یوڤێنتوس کەوتووەتە دانوستاندنەوە، یانەی ئینتەر میلان رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بکڕێت. ئینتەر گفتوگۆی باشی لەگەڵ چێڵسی کرد، بەڵام دەنگۆی قسەکردنی لوکاکۆ لەگەڵ رکابەرە کۆنەکەی وایکرد ئینتەر پاشگەز ببێتەوە.

دەگوترێت یوڤێنتوس گواستنەوەی لۆکاکۆ بە فەرمی دەکات ئەگەر دوسان ڤلاهۆڤیچ بچێتە پاریس سانجێرمان. هەروەها بیانکۆنێری دەیەوێت ڤلاهۆڤیچ بمێنێتەوە و وەرزێکی دیکە بۆیان یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button