ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهتورکیاگرنگترین
وۆڵکەر لە ئیستانبووڵ و پرێمەرلیگ داواکراوە
داهاتووی لە مان سیتی نییە

یاریگا –
ئێڤەرتن ئامادەیە بچێتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی.
وۆڵکەر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو بەخواستن پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد. بەرگریکارە ئینگلیزییەکە هیواخوازبوو گرێبەستە خواستنەکەی لەگەڵ میلان بکاتە هەمیشەیی، بەڵام رۆسۆنێری ئامادەنەبوو.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، وۆڵکەر سەرنجی چەند یانەیەکی پرێمەرلیگی راکێشاوە و لەسەرووی هەموویانەوە، ئێڤەرتن.
دەیڤد مۆیس، راهێنەری ئێڤەرتن بە تواناکانی وۆڵکەر سەرسامە و ئامادەیە پێکەوە کاربەکن.
هەفتەی رابردوو، باس لە گرنگی پێدانی فەنەرباچێ بە وۆڵکەر کرا، تەنانەت یانەکەی ئیستانبووڵ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی وۆڵکەر کردووە.
وۆڵکەر لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای نەکردووە و بەشداری مۆندیالی یانەکان ناکات.