یاریگا–
ئۆسمان دێمبێلی، یاریزانە فەڕەنسیەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە تووشی بوو.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە یاریزانە فەڕەنسیەکە دوای نزیکەی دوو مانگ دوێنێ گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت جارێکی دیکە تووشی پێکان بو و بە ناچاری راهێنانەکانی جێهێشتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پێکانەکەی ئۆسمان هەمان پێکانی رابردووە سەری هەڵداوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی دیکە دوور بکەوێتەوە.