ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

یوڤێنتوس ئۆسمان دێمبێلێ دەوێت

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، یاریزانی فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا سەرەرای پێکانە زۆرەکانی، بەڵام بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانە ئیتاڵیەکە ئامادەیە یاریزانە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمە لە کاتێکدا کە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە بارساش هەوڵی گواستنەوەی میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە دەدات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەردوو یانە لەسەر ئەم پرۆژەیە بگەنە رێکەوتن.

دێمبێلێ لەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا پێش دواخرانی یارییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بە هۆی پێکان تەنها بەشداری نۆ یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button