ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دێمبێلێ نایەوێت بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پلانەکانیدا نیە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی لەسەر زاری هاوڕێیەکی نزیکی یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بڵاویکردووە ئەو یاریزانە سەرەرای پێکانە سەختەکەی، بەڵام ئامادەنیە دوای گەڕانەوەی لەو پێکانە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵکو بیر لەوە دەکاتەوە دوای گەڕانەوەی بتوانێت رکابەری بکات و بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی.

دێمبێلێ کە بە نرخێکی خەیاڵی لە بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گواستراوەتەوە بارسا، بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی هیچ سوودێکی بۆ یانەکەی نەبووە، بۆیە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە هاوینی داهاتوو بەڕێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button