
یاریگا –
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی هەولێر راهێنان ناکەن و چاوەڕێی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی شەڕەکەی دوێنێی یاریی مینا دەکەن، کە لە بەشی VVIP شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان شێرکۆ کەریم و جێماو کاڕەش دروستبوو.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی هەولێر مەشق و راهێنان ناکەن و ناچنەوە یانەکە، کە دوێنێ دوای یارییەکەی مینا، سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند ‘تاوەکو ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت ناگەڕێینەوە یانەکە و راهێنان ناکەین’.
دوای شەڕەکەی VVIP سەمیر بابۆ دەڵێت: تا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت نایەینەوە یانەکە و راهێنان ناکەین
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕ و دەمەقاڵییەکانی دوێنێ دروستکراوە، ئەو لێژنەیە بە پشتبەستن بە کامێرای چاودێری ناو یاریگای فڕانسۆ هەریری لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دوێنێ دەکات، کە شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان شێرکۆ کەریم کاپتنی یانەکە و جێماو کاڕەش ئەمینداریی دارایی یانەکە دروستبوو.
رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 09:15 هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بەغدا لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی زەوڕا، کە یانەکەی قەڵاومنارە بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی نۆیەمی خولەکە دێت.