
یاریگا –
سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر دوای یارییەکەیان بەرامبەر مینا دەڵێت ‘دەستەی کارگێڕی یانەکەمان نایەوێت ئێمە ببەینەوە، تا ئەو کێشەی لە VVIP روویدا چارەسەر نەکرێت نایەینەوە و راهێنان ناکەین’.
سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر دوای ئەوەی لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری بە گۆڵێکی بێبەرامبەر مینا دۆڕان، گوتی :’دەستەی کارگێری یانەکەمان نایەوێت ئێمە سەرکەوتن بەدەستبهێنین، شەش یاریم بردەوە تا ئێستا پیرۆزباییان لێنەکردووم’.
لەبارەی رووداوەکانی VVIP کە لە دەستپێکی یارییەکە شێرکۆم کەریم کاپتنی یانەکە و جێماو کاڕەش ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە بووە شەڕیان، دەڵێت:’نەک شێرکۆ کەریم، بەڵکو کەسمان نایەینەوە تا ئەو کێشەی ئەمشەو لە بەشی VVIP یاریگای هەولێر روویدا چارسەر نەکرێت ئێمە نایەیەنەوە راهێنانەکان، ئەوەی بەرامبەر کاپتنی هەولێر کرا، ئیهانەبوو بە هەموو یانەکە’.
لە یارییەکەی هەولێر و مینا، لە بەشی VVIP شەڕ و گرژی لە نێوان شێرکۆ کەریم و چەند کەسێکی نزیکی لەگەڵ جێماو کاڕەش ئەندامی دەستیە کارگێڕی یانەی هەولێر دروستبوو، کە کاپتنەکەی هەولێر بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی یانەکەی دابڕاوە و بەشداریی یارییەکەی نەکرد.