ئینگلتەرا

دی بروین: بە ڕاستی ناتوانم تێبگەم چۆن دۆڕاین بەرامبەر مانچستەر!

یاریگا- کیڤن دی بروینی بەلجیکی سەری سوڕماوە لەوەی چۆن یانەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد دۆڕا لە میانەی یاری شەوی ڕابردوو لە جامی کاراباو.

ناوەڕاستکارەکەی ستیزنس پێی وایە ئەمان زۆر باشتر بوونە لە شەیتانە سوورەکان و دوای یارییەکە وتی: “بە ڕاستی ناتوانم لەوە تێبگەم چۆن یاریەکەمان بە مان یو دۆڕاند! لە کاتێکدا ئەوان تەنانەت یەک هەلی گۆڵکردنیشیان نەڕەخساند. ئێمە لە هێرشبردندا زۆر هەلمان لە دەست دەدا.”

ئەگەرچی کوڕانی سۆڵشایەر توانیان 0-1 یارییەکە ببەنەوە، بەڵام مان سیتی بە کۆی ئەنجامی 3-2ی هاتن و ڕۆشتن، توانین خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی جامەکە و ڕۆژی 1ی مانگی سێ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button