ئیسپانیایاریگا

جواو فێلیکس لە یاریی دێربی مەدرید بەشدار نابێت

یاریگا- یاری نەکردنی جواو فیلێکسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە گومانەوە گەشتۆتە ئاستی دڵنیابوونەوەی کۆتایی.

یاریزانە لاوەکە لە یاری هەفتەی ڕابردوویاندا 0-0 بەرامبەر لیگانیس تووشی پێکان هاتبوو لە ماسوولکەکانی قاچیدا، بەڵام ئەتڵەتیکۆ مەدرید وردەکاریی ئەوتۆی نەخستە ڕوو لە بارەی ئاستی پێکانەکە و ئەگەری ماوەی دوورکەوتنەوە.

ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە هێرشبەرە پورتوگالییەکە بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕۆخی بلانکۆسی نەکردووە، لە کاتێکدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی دەچنە یاریگای بێرنابیۆ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەدریدی پێشەنگ.

یانەکەی سیمیۆنی بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت، جگە لە لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، لە جامی شای ئیسپانیاش کرایە دەرەوە و لە خولی ئیسپانیش پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیین.

بابەتی زیاتر

Back to top button