ئیسپانیا

لاپۆرتا بۆ ئەستێرەکەی بارسێلۆنا: دەبێت بمێنیتەوە

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی جواو فیلیکس لەم یانەیەدا بهێڵێتەوە.

فیلیکس لە کۆتا رۆژی گواستنەوەکانی هاوینی رابردوودا ئەتلەتیکۆ مەدریدی بەجێهێشت و بە شێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد و خەونی پۆشینی درێسی بارسیلۆنای بەدی هێنا.

فلیکس زۆر بەخێرایی توانی متمانەی چاڤی بەدەستبهێنێت و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی بارسا مسۆگەر بکات، ئەو ئاستە باشەی پێشکەشی کرد وایکرد لەلای هاندەران خۆشەویست بێت، ئەمەش ئەگەری ئەوەی کە لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت زیاتر کرد.

سەرەڕای ئەوەی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە لە چەند هەفتەی رابردوودا ئاستی دابەزیبووو تەنانەت دەگوترا کە چاڤی چیتر نایەوێت لە کارکردن لەگەڵیدا بەردەوام بێت، بەڵام ئێستا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە کە فیلیکس ئەستێرەی دڵخوازی لاپۆرتایە و ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی لەدەست بدات.

سەرۆکی یانە کاتالۆنییەکە پێش پەیوەندی کردنی فیلیکس بە یانەکەیەوە حەزی بە گواستنەوەی هەبوو، هەر بۆیەش بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بە خواستن یان بە واژۆکردنی گرێبەستێکی هەمیشەیی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button