ئیسپانیا

ئامارەکانی سێرجی رۆبێرتۆ لە پێش هەموو هێرشبەرەکانی بارسێلۆناوەیە

یاریگا –

تێکڕای گۆڵەکردنی سێرجی رۆبێرتۆ لە بارسێلۆنا لە هەموو هێرشبەرەکانی ئەم تیپە باشترە.

رۆڵی رۆبێرتۆ لە یاری بەرامبەر ئالمێریا بە کردنی دوو گۆڵ زۆر سەرنجڕاکێس بوو وکاریگەری تەواوی لە سەرکەوتنە قورسەکەی بارسێلۆنادا هەبوو. تەنانەت زیاتر لەوەی کە لە یەکەم نیگادا خەیاڵ دەکرێت. ئەوەی جێگای سەرنجە تێکڕای گۆڵەکانی سێرجی لە هەموو هێرشبەرانی بارسا باشترە.

لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری بارسێلۆنا لە لالیگا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ، لە پلەی دووەمیشدا رافینها و فێران تۆرێس و جواو فیلیکس و سێرجی رۆبێرتۆ هەریەکەیان بە تۆمارکردنی سێ گۆڵەوە دێن.

لیڤاندۆڤسکی لە 16 یاریدا توانیویەتی 8 گۆڵ بکات، بە تێکڕا لە هەر 181 خولەکێکدا گۆڵێک تۆمار دەکات. رافینها هەر 199 خولەکێک گۆڵێکی تۆمار کردووە. فێران تۆرێس لە 17 یاریدا تێکڕای گۆڵەکانی لە هەر 242 خولەکێکدا گۆلێکە. و جواو فیلیکس لە 15 یاریدا لە هەر 330 خولەکێکدا گۆڵێکی کردووە. تێکڕای گۆڵەکانی یامال لە هەر ٧٧٨ خولەکدا یەک گۆڵە.

کاپتنەکەی بارسیلۆنا تەنها پێنج یاری لە خولەکەدا ئەنجامداوە و لە کۆی گشتی 279 خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە. تێکڕای گۆڵێک لە هەر 93 خولەکێکدایە، ئەم ئامارەش لە هەموو هێرشبەرەکانی بارسێلۆنا زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button