ئینگلتەرا

فێردیناند: مانچستەر یۆنایتد 600 ملیۆنی بۆ هیچ خەرج كرد

یاریگا: ڕیۆ فێردیناند ئەفسانەی پێشووی مانچستەر یۆنایتد دڵتەنگی خۆی دەربڕی دوای شكستەكەیان بەرامبەر بێرنلی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.

شكستەكەیان بەرامبەر بێرنلی شكستی ژمارە 4 بوو دوای تەنها تێپەڕبوونی كەمتر لە مانگێك لە ساڵی 2020.

فێردیناند لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: وەك ووتم 600 ملیۆن یۆرۆ خەرج كراوە بۆ یانەكە و پتەوكردنی یانەكە بەڵام من دەپرسم بۆچی خەرجكرا؟ هیچ شتێك نابینم! ئەو بڕە پارەیە نابینم.

هەروەها ووتیشی: نازانم چیمان پێشكەشكردووە، هیچ شتێك نەكراوە بۆ داهاتووی یانەكە، من ئێستا هەست بە شەرم دەكەم، نەك تەنها لەبەر ئاستی یانەكە، چونكە من هیچ شتێك نابینم بۆ داهاتوو كرابێت.

بەردەوام بوو ووتی: ئامانجێك نابینم تا بڵێین ئێمە بۆ ئەوە كار دەكەین، بەڕاستی نایبینم، چەندین پارە خەرجكراوە بەلام بێ سوود.

” من لە هاندەرانی تۆپی پێم و ئەم یانەیەم خۆش دەوێت، دەمەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت ، ئێمە پێویستمان بە كەسێكە كە سەر لە نوێ شتەكان باش بكاتەوە”

لە كۆتایشدا ووتی: سەیری لیڤەرپول بكەن، ئەوان باشترین یاریزانەكان دەهێنن، تا لەگەل شێوازی یانەكەیان بگونجێت، ڕێك بە پێچەوانەی ئێمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button