چامپیۆنزلیگ

بۆفۆن ناخۆشترین ساتی خۆی دیاری دەكات

یاریگا- جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات باس لە ناخۆشترین ساتی وەرزشی دەكات.

بۆفۆن لە 2018/19 وەرزێكی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەسەربرد لە خولی یانە پاڵەوانەكان لە قۆناغی 16 بەهۆی هەڵەیەكیەوە بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد بوویە هۆی كرانە دەرەوەیان.

‎لە چاوپێكەوتنیدا بۆ لیكیپ گۆڵپارێزەكەی ئیتاڵیا ووتی: لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ بۆ چوار جار بیری لی دەكەمەوە.

هەروەها ووتیشی: من خۆم بە تاوانبار دەزانم بۆ ئەو هەڵەیەی كردم ، بەو ئەزمونەمەوە كە هەمە نەدەبوو ئەو هەڵەیە بكەم.

” هێز و وزەم نەبوو هەستم دەكرد زۆر بە لاوازی ئامادەكاری بۆ یاریەكە دەكەین، ڕەنگە من ئەوەم نەكردبێت كە وەك پیاوێكی پیر بەردەوام هاوار بكات و ڕێكیان بكاتەوە ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button