ئینگلتەرا

مانچستەر گرێبەستی لەگەڵ ڕۆنی بچووك واژۆ كرد

یاریگا- یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ كای ڕۆنی كوڕی ئەفسانەی پێشووی یانەكە واین ڕۆنی واژۆ كرد.

ڕۆنی بە ئەفسانەی مانچستەر یۆنایتد دادەنرێت و لە ماوەی 13 ساڵدا زیاتر لە 500 یاری لەگەڵ شەیتانە سورەكان ئەنجامدا.

كای كوڕی تەمەنی 11 ساڵە و گرێبەستی لەگەڵ تیمی لاوانی مانچستەر یۆنایتد واژۆ كرد.

ڕۆنی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر وێنەیەكی خۆی لەگەڵ كوڕەكەی و خێزانەكەی داناوە و نووسیوویەتی: ” كای گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد واژۆ كرد، هەست بە شانازیەكی زۆر دەكەم ، بەردەوام بە لە ئەنجامدانی كارە سەختەكان كوڕم ”.

شایەنی باسە ڕۆنی 253 گۆڵی لەگەڵ شەیتانە سورەكان تۆماركردووە و گۆڵكاری مێژووی یانەكەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button