ئینگلتەرا

گرینوود ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تۆمار كرد

یاریگا– ماسۆن گرینودی ئینگلیزی و یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر یونایتد ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

مانچێستەر توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە لیڤەرپول بباتەوە و گرینۆد گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد.

بەو گۆڵەش یاریزانە ئینگلیزیەكە بوو بە دووەم بچووكترین یاریزانی مانچێستەر بتوانێت گۆڵ لە كلاسیكۆ تۆمار بكات.

گرینوود لە تەمەنی 19 ساڵ و 115 ڕۆژ بوو بە دووەم یاریزان لە دوای واین ڕۆنی بە 19 ساڵ و 83 ڕۆژ كە بتوانن گۆڵ لە كلاسیكۆی ئینگلتەرا تۆمار بكەن.

شایەنی باسە مانچێستەر توانی لەسەر دەستی لیڤەرپول خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و لە قۆناغی 16دا ڕووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button