فەرمی؛ بەرەزامەندی هەردوولا گرێبەستی نێیمار دا سێلڤا هەڵوەشێندرایەوە

یاریگا –
یانەی هیلالی سعوودی گرێبەستی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی هەڵوەشاندەوە.
نێیمار لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد.
📄 #الهلال و”نيمار” يتفقان على إنهاء العلاقة التعاقدية بالتراضي pic.twitter.com/IFxwUtK8gA
— نادي الهلال السعودي (@Alhilal_FC) January 27, 2025
هەژماری فەرمی هیلال لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، لەگەڵ نێیمار دا سێلڤا گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەكە هەڵوەشێندرایەوە.
لە بەیاننانەكەدا هاتووە:
هیلال و نێیمار رێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان، سوپاسی نێیمار دەكەین بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا پێشكەشی كردین، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.
نێیمار بەهۆی پێكانەوە لەگەڵ هیلال تەنیا 7 یاریی كرد و یەك گۆڵی كرد و سێ گۆڵیشی درووستكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس رێككەوتووە و یاریزانەكە دەگەڕێتەوە یانەكەی منداڵی.